لە هەڵمەتێکدا

1600 دارو و گوڵ لە هەولێر دەچێندرێت 

964+

توانا نەقی

هەڵمەتی چاندنی دار و گوڵ لە هەولێر بەردەوای هەیە و لەلایەن ئەندازەی پارکەکانەوە هەڵمەتێک بۆ چاندنی 1600 دار و گوڵ ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025 ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی چاندنی زیاتر لە 1600 دار و گوڵ لە شەقام و دوورگە ناوەندیەکان راگەیاندووە لە پێناو رازاندنەوەی شەقامەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە پێکهاتووە لە چاندنی 100 داری سیسەم لە شەقامی بنەسڵاوەی کۆن و چاندنی زیاتر لە 1500 گوڵی پێ پشیلە لە شەقامی زاگرۆس.

ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، ئامانجیان رازاندنەوەی شەقامە سەرەکییەکان و زیاد کردنی رێژەی سەوزاییە  لە هەولێر و سالێ پارێش لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا زیاتر لە 100 هەزار دار جێندراوە.

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد