لەهیچ واژویەک پەشیمان نییە

لەو ماوەیەى بووە بە بەڕێوەبەر 149 قەڵەمى بەتاڵ کردووە

+964

دەریا ئەحمەد _ کۆیە

بەڕێوەبەرى فەرمانگەى پاسپۆرتى کۆیە، لەیەکەم رۆژى دەستبەکاربوونییەوە تا ئەمڕۆ هەموو ئەو قەڵەمانەى پاراستووە کە مامەڵەى هاوڵاتیانى پێ ئەنجامداوە و دەشڵێت: لەهیچ واژۆیەک پەشیمان نیم کە بەو قەڵەمانە کردوومە.

لە رۆژى 17.2.2020ـەوە، فەرمانگەى پاسپۆرتى کۆیە کراوەتەوە و عەقیدی سەرکەوت عوسمان، بووە بە بەڕێوەبەرى، بەڵام بەهۆى ئەوەى پاسپۆرت فەرمانگەیەکى خزمەتگوزارییە، بە وتەى عەقید سەرکەوت، لەماوەى ئەو پێنج ساڵەدا 149 قەڵەمى تەواو کردووە و ئێستا نۆرەى قەڵەمى ژمارە 150یە.

روونیشى کردەوە، هەر لەو ماوەیەدا بەو 149 قەڵەمە 50 هەزار مامەڵەى هاوڵاتیانى رایى کردووە.

هەرچەند قەڵەمەکان بەتاڵن و چیتر نانوسن، بەڵام وەک جەنابى بەڕێوەبەر دەڵێت،”دڵم بەو قەڵەمانە خۆشە، چونکە لە خزمەتکردنى خەڵک بەکارمهێناون و هەمووشیانم پاراستووە و رۆژانە کە دێمە سەر کارەکەم یەکەم شت چاوم دەچێتە سەر ئەو قەڵەمانە، هەر بۆیە ئاسودەم کە دەبینم ئەو ژمارە قەڵەمەم لە خزمەتی خەڵکی خۆمان تەواو کردووە و ئیمزایەکمان نەکردووە ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیان درووست بکات”.

‌پێداچوونەوە: وریا فەتاح

400 رۆژه‌كه‌ى دووسایدی قشڵەی کۆیە دەبێتە 1000 رۆژ و هه‌ر ...

400 رۆژه‌كه‌ى دووسایدی قشڵەی کۆیە دەبێتە 1000 رۆژ و هه‌ر ته‌واو نه‌كراوه‌