گرافیک؛ 964+
شەوان له سه‌ر قه‌ڵات ده‌خه‌وت
دواى سێ رۆژ مێردمنداڵێكی به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى سێ رۆژ ونبوونى مێردمنداڵێكى قه‌زاى به‌رده‌ڕش له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و باوكیشی ده‌ڵێت، نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و ئه‌و سێ شه‌وه‌ش له سه‌ر قه‌ڵاتى هه‌ولێر خه‌تووه.
مێردمنداڵه‌كه ناوى یاقوب نه‌شوان، ته‌مه‌ن 11 ساڵه و له‌رۆژى 18.7.2025 له‌ماڵ چووبووه ده‌ر و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
نه‌شوان خیره‌دین، باوكى مێردمنداڵه‌كه به 964ـى وت، كوڕه‌كه‌ى نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و پێشتریش چه‌ند جارێك ونبووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ونبوونه‌كه‌ى سێ رۆژى خایاند.
وتیشی “ئه‌مڕ به‌یانییه‌كه‌ى له هه‌ولێر په‌یوه‌ندیان پێوه كردین كه كوڕه‌كه‌مان له‌سه‌ر قه‌ڵات بووه ئێمه‌ش چووین و گه‌ڕاندمانه‌وه ماڵه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه لێًیان پرسیوه ئه‌و سێ شه‌وه له‌كوێ خه‌وتووه، پێی وتوون له سه‌ر قه‌ڵاتى هه‌ولێر ده‌خه‌وت.
پێشتریش كه‌سوكارى ئه‌م مێردمنداڵه لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى قه‌زاكه‌یان له ونبوونى كوڕه‌كه‌یان ئاگادار كردبووه بۆئه‌مه‌ش سوپاسی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش یبه‌تایبه‌تیش به‌شی نه‌هێشتنى تاوان ده‌كه‌ن كه هه‌وڵیان به‌رده‌وام بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌یان.