تاکسییە کەشخەکەی سلێمانی

ئەم تاکسییانە هەم سەرنشین و هەم شۆفێرەکەشی مورتاح کردووە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

دیمەنێکی تازەیە، ئەم جۆرە تاکسییە دوو مانگە بەسەر شەقامەکانی سلێمانییەوە دەبیندرێن، تاکسی بەرزی تازە کە هەم سەرنشینەکان پێی مورتاحن و هەم شۆفێرەکان.

بۆ ئەوەی لە حاڵی تاکسییە تازەکان تێبگات، دیلان محەمەد جەزا پەیامنێری 964 لە سلێمانی لەگەڵ یەکێکیان سەرکەوت و لە حاڵ و گوزەرانی پرسین.

شیروان جەمال وەک خۆی دەڵێت، چەند ساڵە شۆفێری تاکسییە، بەڵام کە بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە، زوو ئۆتۆمبێلێکی هایبرێدی کۆرۆلا کروسی کردووە بە تاکسی، لەبری تاکسییە کۆنەکەی.

لە 28ی نیسانی ئەمساڵ رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ کەوتە بواری جێبەجێکردن، بەپێی ئەو رێنماییە، شۆفێی تاکسی دەتوانێت تاکسییە کۆنەکەی بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و لە بری ئەوە ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نوێ بکاتە تاکسی و ژمارەی ئۆتۆمبێلە کۆنەکەی بخاتەسەر.

لە رێنماییەکەدا هاتبوو: ئۆتۆمبیلی هایبرێد و تەواو کارەبایی، 74 جۆر و بۆ ئۆتۆمبیلی بەنزین 89 جۆر دیارکراون کە رێگەپێدراون بگۆڕدرێن بۆ تاکس.

شیروان جەمال باسی ئەوە دەکات، هەفتەی یەکەم بۆ ئەو قورس بووە، چونکە خەڵک بە ئۆتۆمبێلەکەی رانەهاتبوون، بەڵام لە دوای ئەوەوە ئاسایی بووەتەوە و دەشڵێت، ”ئەگەر جاران هەفتەی 100 هەزارم بدابایە بە بەنزین، ئێستا 15 هەزار دەدەم، بەهۆی ئەوەوە منیش کەمتر لە سەرنشین وەردەگرم”.

نرخی یەک تابلۆی تاکسی کۆن بە 36 گەڵا فرۆشاوە

نرخی یەک تابلۆی تاکسی کۆن بە 36 گەڵا فرۆشاوە