نزیکەی دوو تۆن و نیو دەرمانی پزیشکی لەناوبران
964+
توانا نەقی
بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی لە سلێمانی لەناوبران کە لەلایەن لیژنەی پزیشکییەوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا دەستییان بەسەردا گیرابوو.
ئەمڕۆ 19.2.2023 قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانیانەوە بڕی دوو تۆن و نیو دەرمانی ماوە بەسەرچوویان لەناوبردوە.
دەرمانە پزیشکییەکان جۆراوجۆر بوون، بەشێکیان ماوەکانیان بەسەرچووە و بشێکیشیان لەو شوێنانە دەستی بەسەردا گیراوە کە نابێت دەرمانی لێبفرۆشرێت.
لە هەواڵەکەی قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەش هاتووە، دەرمانەکان لە گوندی قەرەگۆل، لەسووتێنەری کوشتارگەی سلێمانی بەشێوەیەکی تەندروست سوتێنران و لەناوبراون.