"زبڵ و پاشماوه فڕێبده‌ن سزا ده‌درێن"
له سنوورى قه‌زای سێمێل سه‌رژمێرییه‌ك بۆ مه‌زره‌عه‌كان ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى قه‌زاى سێمێل بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وەیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ر چوار ناحیه‌كه‌یان بڕیاری ئه‌وه دراوه كه بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌یه‌كی سنووره‌كه‌یان زبڵ و پاشماوه فڕێبدات، رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌كه‌نه‌وه.
له سنوورى قه‌زاى سێمێل ناحیه‌كانى فایدیێ، تەناهی، خانكێ و مسێریكێ، هه‌ن.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، به‌پێی بڕیارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیان سه‌رەتا سه‌رژمێرییه‌ك بۆ مه‌زره‌عه‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌كرێت كه بزانه چه‌ند مه‌زره‌عه‌ى لێیه.
وتیشی “زۆربه‌ى خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌كان زبڵ و پاشماوه‌كانیان له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان فڕێده‌ده‌ن و پابه‌ندی ژینگه‌پارێزى نابن بۆیه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێكی زۆرى مه‌زره‌عه‌كان كه‌وتونه‌ته شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن بۆیه پێویسته ئه‌و شوێنانه به پاكی بمێننه‌وه، وتیشی “جارێ دیار نییه سزادانى ئه‌و خاوه‌ن مه‌زره‌عانه چۆن ده‌بێت، بەڵام له‌دواى سه‌رمێری كردنه‌كه‌یان سزاكه‌شیان دیاری ده‌كرێت”.