دیمەنێکی بەڕێوەچوونی خولەکە... وێنە؛ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
بابه‌ته‌كه هەراسانی سێکسی منداڵانه بە ئۆنلاین
به‌شێك له ئەفسەر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی هەرێم خرانه خولێكی شه‌ش مانگییه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له ئەفسەر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خرانه خولێكی شه‌ش مانگییه‌وه، به‌مه‌به‌ستى بەرەنگاربوونەوەی هەراسانی سێکسی منداڵان له‌رێگه‌ى ئۆنلاین و تەکنۆلۆژیاوە.
خوله‌كه به‌ناوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن و توندوتیژی سێكسی دژی مناڵان به ئۆنڵاین، له‌لایه‌ن وەزارەتی ناوخۆ، ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەرێوەبردن بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی SEED فاوندەیشن، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خوله‌كه راهێنانانه و ماوه‌ى شەش مانگ ده‌خایه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بڵاویكرده‌وه كه خوله‌كه بۆ جێبەجێکارانی یاسا لەسەر لێکۆڵینەوە و کارکردن لەگەڵ قوربانیانی توندوتیژی و هەراسانی سێکسییه.
ئه‌وانه‌ى به‌شداریان كردووه لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانن و بریتین له ئەفسەر، كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانن.
مەبەست لەم هەنگاوە بەهێزکردنی توانا و لێهاتووییەکانیانە لە لێکۆڵینەوەی کەیسەکان پەیوەندار بە خراپ مامەڵەکردن و توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان لە رێگەی ئۆنڵاین و تەکنۆلۆژیاوە و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانیانی ئەو تاوانە، بەشێوازێک کە قوربانی چەقی سەرنج بێت و رەچاوی لایەنی دەروونی بکرێت.