ئۆژین نەوزاد بە ستایلەکەی ئەفشین شوکری گۆرانی دەڵێت
+964
پەرستۆ ساڵح
هەردوو هونەرمەند ئۆژین نەوزاد و ئەفشین شوکری، بۆ یەکەمجار کلیپێک بە ناوی “دڵت سارد بوو” پێکەوە بڵاودەکەنەوە.
25ی شوبات کلیپی “دڵت سارد بوو” بڵاودەکرێتەوە، کە هۆنراوەی لەلایەن مازیار فایەقەوە نووسراوە، ئەفشین شوکری خۆی کاری موزیکی بۆ ئەنجامداوە.
ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ ئەفشین شوکری تایبەت بە تۆڕی 964 وتی “من و ئۆژین نەوزاد دوو ستایلی جیاواز لە موزیک و گۆرانی کاردەکەین، بەڵام ئەمجارەیان کاری ئەلبومە نوێیەکەی ئۆژین لای من بوو، جوانی ئەم تراکەش وایکرد پێکەوە گۆرانییەکە بلێین و بیکەم بە ستایلی خۆم”.
ئۆژین نەوزاد بەر لە نزیکەی شەش ساڵ بە گۆرانیەکی میللی بەناوی “ئەی خودا خەفەتبارم” ناوبانگی دەرکرد، پاشان ستایلی گۆرانیەکانی لە خێرا و هەڵپەرکێیەوە بۆ ستایلی خۆشەویستی و موزیکی خاو گۆڕی.
ئەفشین شوکری جگە لە دانانی چەندین ئاواز و کاری موزیک بۆ هونەرمەندان، هاوکات خاوەنی چەندین بەرهەم و کلیپی خۆیەتی بە زمانەکانی کوردی و فارسی و تورکی.