هەواڵەکان
پەنجەکردن بە مەرەکەبەکەی رۆژی هەڵبژاردن نەما
+964
ژووری هەواڵ
پەنجەکردن بە مەرەکەبەکەی رۆژی هەڵبژاردن کۆتایی هات، ئیتر ئەوە نەما لە رۆژی هەڵبژاردن بچی پەنجە بکەی بە مەرەکەبە رەنگ شینەکەی دەنگدان و بڵێ ئەوەتا دەنگم داوە و بڵاوی بکەیتەوە و بۆ خەڵکی بنێری.
ئەمجارە هەڵبژاردن بکرێت؛ چیتر پەنجەى پێدا ناکەى
جوتیاران هەرچی هێنایان و بردیان، وەزارەتی بازرگانی توانی بڕی 390 هەزار تۆن گەنمیان لێ وەربگرێ، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم قسەی بۆ 964 کرد، ئەمساڵ بڕیار بوو 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێک لەو گەنمانە پیس بووە یان رەسیدی نەماوە، توانیویانە بڕی 390 هەزار تۆن گەنم وەربگرن، کە 145 هەزار تۆن لە سلێمانی، 13 هەزار تۆن لە هەڵەبجە، 117 هەزار تۆن لە دهۆک و 122 هەزار تۆن گەنم لە هەولێر وەرگیراون.
زیاتر لە 390 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە
زۆری خواست لەسەر خواردن و ساخبوونەوەی کولەکە و خەیار، بووە بە خێر و بەرەکەت بۆ جوتیاران و نرخەکەشی بەرزکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە پێنجوێن هەر کیلۆیەک کولەکە و خەیار بە نزیکەی 400 دیناری چووە سەر نرخەکەی.
خەیار و کولەکە لە پێنجوێن گران بوون
زیاتر لە دوو ساڵە گەنجێکی دانیشتووی گوندی مەنسوور لە سنووری نێوان داقوق و دوزخورماتوو بێسەروشوێنە، چەند رۆژێک پێش ئێستا جلوبەرگەکانی لە نزیک چەمێکی وشکبوو دۆزراوەتەوە، بەڵام چارەنووسی خۆی هێشتا نادیارە.