شارەوانی سلێمانی:

“شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”

964+

شۆڕش قادری

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، تیمەکانیان بەردەوامن لە قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و ئێوارەی ئەمڕۆ شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “تیمەکانمان بەردەوامن لە قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان و لەم دوو رۆژەی رابردوودا واتە ( رۆژانی هەینی و شەممە ) کارەکانیان بەردەوامی هەبوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تا نەبێتەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19.7.2025 شەقامەکە بە تەواوی بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

شەقامەكانی سلێمانی رەنگ دەكرێنەوە

شەقامەكانی سلێمانی رەنگ دەكرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی شەقامی عەربەت بۆ سلێمانی چاك دەكات

شارەوانیی سلێمانی شەقامی عەربەت بۆ سلێمانی چاك دەكات