لە رێگەی تەندەرەوە

شارەوانیی سلێمانی شەقامی عەربەت بۆ سلێمانی چاك دەكات

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کەمکردنەوەیەکی کراوە بۆ چاککردنی بەشێک لە شەقامی عەربەت – سلێمانی ئاراستەی کۆمپانیاکان دەکات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بانگەوازێکدا گشت کۆمپانیا و بەڵێندەران لە پلە دوو تا حەوت کە ناسنامەی پۆلێنکردنی وەزارەتی پلاندانانیان هەیە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، “کەمکرنەوەیەکی کراوە هەیە بۆ کاری چاکسازی وچاککردنی بەشێک لەشەقامی پشت فلکەی نێوان (سلێمانی -عەربەت -قەرەداغ ) بەئاراستەی (عەربەت / سلێمانی ) قۆناغی یەکەم بەکۆدی بە MSP .GEN .0007”.

“وەرگرتنی تەندەر رۆژی دووشەممە 9.9.2024 دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 22.9.2024 بەردەوام دەبێت”، شارەوانیی سلێمانی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر رۆژی دووشەممە 23.9.2024 کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەبێت.

وێنەیەک لە بانگەوازەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە خوارەوە دانراوە.

شارەوانی سلێمانی بەداشکاندنەوە قەرزەکانتان وەردەگرێت...

شارەوانی سلێمانی بەداشکاندنەوە قەرزەکانتان وەردەگرێتەوە