تاكسی 964
عەقید كاروان خۆشناو: خوانەناسێک راپۆرتی لەسەر نووسیم و سڕكرام
964+
ژووری هەواڵ
عەقید كاروان خۆشناو، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كاتی خۆی “كەسێكی خوانەناس” راپۆرتی لەسەر نووسیوە و بووەتە هۆی سڕكردنی لە كارەكەی، وتیشی، “ئێستاش هەر لە بەشی سڕكراوەكان دەوام دەكەم”.
عەقید كاروان خۆشناو لە ئەلقەی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی تاكسی 964 میوانە و باس لە كاروبار و ژیانی خۆی و پیشەكەی دەكات، لەگەڵ ئەرسەلان عەبدوڵاش گەشتێكی كۆڵانی عارەبانی هەولێر دەكەن، كە زێدی لەدایكبوونی خۆیەتی.
ئەو پێی وایە خەڵكی هەولێر مەغدرون و مافیان دەخورێت، بە تایبەتی لە هەلی كار و پۆستە حكومی و ئیدارییەكانی شار، دەشڵێت، لە دەست ئەو بێت، هەرچی بیانییە دەینێرێتەوە وڵاتەكانی خۆیان و فەرمانگەی نشینگەش “ئیقامە” رادەگرێت.
كاروان كەسێكی بوێرە و ئازایانە رای خۆی دەردەبڕێ، ئاشكراشی دەكات لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە 12 هەزار دەنگی هێناوە، بەڵام لێیان كردووە بە هەزار و 500 دەنگ.
كاروان خۆشناو لە ناو خەڵكی كوردستان و هەولێر بە تایبەتی، خۆشەویستە، بە تایبەتی كە پەیجەكەی خۆی لە فەیسبوك كردووە بە مینبەری بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری و هەروەها كێشە و گرفتەكانی خەڵكی شار.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینن…