ئاو بۆ 20 گەڕەكی هەولێر دابینكرا
خەڵكی هەولێر لە كەم ئاوی رزگاریان دەبێت
964+
محەمەد فاتیح
قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە دەستی کاری ناوخۆیی بەسەرکەوتوویی تەواو بوو، ئەمەش رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە رزگاركردنی خەڵكی هەولێر لە كەم ئاوی.
قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە، 10 هەزار مەتر چوارگۆشە ئاو دابین دەكات و لەئێستادا ئاو دوای فلتەركردن و پاككردنەوەی بە ستانداردی نێودەوڵەتی، ئاو بۆ 20 گەڕەكی هەولێر دەگوازێتەوە و ئاوی پاك بۆ هاوڵاتییان دابین دەكات .
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە تێچووی 480 ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر، 20 هەزار مەتر چوارگۆشە ئاو دابین دەكات و تا 30 ساڵی ئاییندە، كێشەی ئاو چارەسەر دەكات .
بڕیارە مانگی 11ـی ئەمساڵ قۆناغی دووەم تەواو ببێت و ئاو بگەیەنێتە گەڕەكەكانی هەولێر.
بۆ رزگاربوون لە كەمی ئاوی خواردنەوە پار ساڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەكەی دانا و بەدەستی كاری ناوخۆیی تەواو كرا .