شەش رۆژبوو هێرشەکانى راگرتبوو

سوپاى تورکیا تۆپبارانى چیاى مەتیناى دەستپێکردەوە

964+

وریا فەتاح

دواى شەش رۆژ لە راگرتنى هێرشەکان، ئەمڕۆ سوپاى تورکیا هێرشەکانى بۆسەر چیاى مەتینا لە سنوورى قەزاى ئامێدى دەستپێکردەوە.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت،”لە کاتژمێر 7:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، دوو جار تۆپبارانی (گەلی مێوین)یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی کرد”.

وەک باسى دەکات، هێرشەکەى ئەمڕۆ دواى شەش رۆژ دێت لە راوەستانى هەموو هێرشەکانیان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانى کوردستان.

“لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەک لەلایەن گروپێک گەریلاى پەکەکە، سوپای تورکیا 11 هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەکانیش بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆک”، کامەران عوسمان واى وت.

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تورکیا زیاتر لە 1600 هێرشى بۆسەر هەر...

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تورکیا زیاتر لە 1600 هێرشى بۆسەر هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە