باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
سبەی شەممە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
خۆتان بۆ گەرمایەکی زیاتر ئامادە بکەن
ژێوار خدر
کۆتایی هەفتەیە و خۆتان بۆ گەرمایەکی زیاتر ئامادە کەن چونکە کەشەکە تا دێت گەرمتر دەبێت، ئاسمان ساماڵ و بێ هەورە و پلەکانی گەرما بەرزن.
هەروەک هەستی پێدەکەن، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ شنە بایەک لە باکووری رۆژئاواوە جار جار هەڵدەکات کە خێراییەکەی زۆر نییە و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام بەس نییە بۆ فێنککردنەوەی ئەم کەشە گەرمە.
بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانن ئەوەیە کە سبەی شەممە، گەرماکە پلەیەک بۆ دوو پلەی تر بەرز دەبێتەوە بەروارد بەمڕۆ، ئاسمان هەروا ساماڵ دەمێنێتەوە، بەڵام باکە کەمێک خێراتر دەبێت و دەگاتە نزیکەی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بۆیە تکایە ئاگاداری خۆتان بن، بەتایبەت لە کاتی نیوەڕۆدا، ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی