داوای دامەزراندیش دەکەن

بژمێرەکان بڕە پارەیەکیان وەرگرتووە نازانن پاداشتە یان مافەکەی خۆیانە

+964

دەشتی عارف ـ هەولێر

12ـی ئەم مانگە بڕیاردرا بڕە پارەیەک کە 125 هەزار دینارە بۆ بژمێرەکان خەرج بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانی مانگی 12ـی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.

باخان کامل، نوێنەری بژمێرەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “بڕیار بوو لەگەڵ شایستە داراییەکانمان بڕە پارەیەکی دیکەمان وەکو پاداشت بۆ خەرج بکرێت، بەڵام ئێستا ئێمە 250 هەزاری مانگی 12مان وەرنەگرتووە و نازانین ئەو پارەی وەرمانگرتووە پاداشتە یان شایستە دارایی خۆمانە، ئەگەر ئەوە شایستە داراییەکانی خۆمان بێت بۆ 125 هەزارە و 250 هەزار نییه، ئەگەریش پاداشتە ئەی کوا 250 هەزارەکەمان”.

وتیشی “بژمێرەکانی عێراق هەمووی شایستە داراییەکانی خۆیان وەرگرتووە و پاداشتیشیان وەرگرتووە، جیا لەوەش لە پارێزگای موسڵ بەشێکیشیان دامەزراون بە گرێبەست، ئێمەش دەمانەوێت لە دامەزراندن لە ریزی پێشەوە بین”.

28 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان بەژداری سەرژمێریان کردوو و لە ژمارەیەش 8 هەزاریان لە هەولێر و 7 هەزاریان لە سلێمانی بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بژمێرەکانی هەولێر داوای شایستە دارییەکانی مانگی 12 دەک...

بژمێرەکانی هەولێر داوای شایستە دارییەکانی مانگی 12 دەکەن