روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سێ بابه‌ت ده‌دات
یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ته‌یف سامی له په‌رله‌مان میواندارى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ته‌یف سامی وه‌زیرى دارایی عێراق له په‌رله‌مان میواندارى ده‌كرێت و سێ بابه‌ت ده‌ستنیشان كراون بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامیان بداته‌وه روونكردنه‌وه‌ین له‌سه‌ر بدات.
عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌رێگه‌ى نووسراوێكه‌وه داوایكردووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو 20.7.2025 له نوسینگه‌ی لیژنه‌كه‌یان میوانداری ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی بكرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكه كه ئاڕاسته‌ی ته‌یف سامی كراوه، ئامانجی میوانداریه‌كه‌یان سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت یه‌كه‌میان ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومی وه‌زاره‌تی داراییه، بابه‌تی دووه‌میش په‌یوه‌ندی به جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 هه‌یه، بابه‌تی سێیه‌میش په‌یوه‌سته به ئاماده‌كردنی خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2025ه‌وه.
له داواكارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، باسكردنی ئه‌م بابه‌تانه پێویستیان به پشتیوانی داتا و زانیاری هه‌یه.