داوا دەکەن یاسا سەروەر بێت

کەسوکارى کوژراو: بکوژى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ دەستگیرکراوە

+964

ئاکام غەفوور-سۆران

بنەماڵە و کەسوکارى خۆپیشاندەرە کوژراوەکەى وەرتێ داوا دەکەن یاسا سەروەربێت و بکوژ بە سزاى یاسایى خۆى بگات، ئاشکراشى دەکەن کە بکوژ دەستگیرکراوە.

بەختیار عەلى، خالۆزاى حەسەن سەربەرزى ئەو هاوڵاتییەى لە خۆپیشاندانەکەى وەرتێ گیانى بەخشى، بە 964ـى وت،”ئێمە چاومان لە یاسایە و دەمانەوێت یاسا سەروەربێت، هیچى ترمان ناوێت جگە لەسەروەربوونى یاسا”.

ئاشکراشى کرد کە وەزارەتى ناوخۆ لەسەرخەتە و پێیان وتوون کە بکوژ دەستگیرکراوە.

وەک ئەوەى بنەماڵەى ئەو خۆپیشاندەرە باسى دەکەن، ئەگەر ناچار نەبن رێکارى عەشایەرى ناگرنەبەر، جەختیش دەکەنەوە لەوەى دەبێت یاسا سەروەربێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ بەخاک دەسپێردرێت

تەرمى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ بەخاک دەسپێردرێت