لە سنوری سلێمانی
دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بیرهەڵكەندن و باركردنی خەڵوز دەستگیركران
964+
محەمەد فاتیح
هەر وەك چۆن ئازاردانی مرۆڤەكان و سەرپێچیكردنی یاساكان سزای لەسەرە، بەهەمان شێوە هەرچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان زیان بە ژینگە بگەیەنێت رێكاری یاسایی لە دژ دەگیرێتەبەر.
هاوڵاتییەك له سنوری دەشتی گەرمك بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن و هاوڵاتییەكی تریش لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون بە تۆمەتی بارکردنى دەیان فەردەخەڵوز دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەكات لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك لە سنوری دەشتی گەرمك هاووڵاتیەك دەستگیرکرا کە سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوو، ئامێرێکی بیرهەڵکەندنيش دەستی بەسەردا گیرا.
“لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرونيش لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون لە نزیك پردی ( تابین ) هاووڵاتیەك دەستگیر کرا کە 30 فەردە خەڵوزی بارکردبوو، دەستيشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و سەرجەم فەردە خەڵوزەکان”.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.