لەلایەن چەند چەکدارێکەوە 

پۆلیسێکی دارستان و ژینگەی گەرمیان بریندار کرا 

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەرچوون بۆ رێگرکردن لە چەند راوچییەک دواتر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەیان لێکراوە و پۆلیسێک بریندارە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئەم بەیانییە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین لە سنووری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی راوکران ودەرچونێکیان ئەنجامداوە و تووشی رووبەڕووبوونەوە بوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و کارمەندێکیان بەناوی (باقی ابوبکر) بریندار بووە.

ئێستا لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر کە چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان بەجێهێشتوەو هەڵاتوون ئۆتۆمبێلەکەش لە جۆری نیسان پاترۆڵە ودەستی بەسەردا گیراوە.