لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ
ئەو هاونیشتمانیەی گیانی بەخشی تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کرایەوە
ئاکام غەفور- سۆران
گرژی و ئاڵۆزی خۆپیشاندانەکانی وەرتێ بەهۆی نەبوونی کارەباوە، تەقەی تێکەوت و هاونیشتمانیەکیش لەپێناو داواکردنی رووناکی گیانی بەخشی.
پەیامنێری 964 لە بەردەم پزیشک دادی سۆرانە و هاوڕێیەکی ئەو هاونیشتمانیە دەدوێنێ کە ئەمشەو گیانی بەخشی و دەڵێت، بەداخەوە هێزە ئەمنییەکان دەستڕێژی گوللەیان کردووە و یەکەم گوللە بەر ئەو کەوتووە و هەرخۆشیان خۆیان هێناویانە بۆ نەخۆشخانە.
باس لەوەشدەکات ئەو هاونیشتمانیە خاوەنی دوو سەرخێزانە و باوکی چەند منداڵێکە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح