چالاکی کولتوری لە کۆمەڵگای بێرسڤ،وێنە964+
یاپراخ قوتابیانی مسوڵمان و کریستیان لە زاخۆ کۆدەکاتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا
قوتابیانی بنەڕەتی مسوڵمان و کریستیانی کۆمەڵگەی بێرسڤ لە قەزای زاخۆ چالاکییەکی کلتووری هاوبەشیان ئەنجامدا، کە تیایدا یاپراخ و بریانیان لەناو یەکتریدا دابەشکرد.
جگە لەوانەش، کەلوپەلی کوردەوارییان نمایش کرد، وەکو دەنی ئاو، دەستاڕ، خەنجەر، داس و شالوک.
حەسەن حاجی، مامۆستای قوتابخانەکەی کۆمەڵگەی بێرسڤە و یەکێکە لەوانەی چالاکییەکەی رێکخستووە، بە تۆڕی 964ی وت، چالاکییەکە بۆ نزیککردنەوەی قوتابیانە و هەروەها بۆ ناساندنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە کە باوانەکانی کورد بەکاریانهێناوە بە نەوەکانی ئێستا.
پێداچوونەوە،هێمن بەکر
+1