رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا _ وێنە: ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز
لەبارەى پڕۆسەى چەکدانان
وتارى ئەردۆغان؛ هەڵوێستى تورکیا رادەگەیەنێت
964+
وریا فەتاح
ئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لەبارەى چەکدانانى پەکەکە و پڕۆسەى ئاشتى ئەوەى کە تورکیا پێى دەڵێت،”تورکیایەکى بێ تیرۆر” وتارێک پێشکەش دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، وتارێکى پێشکەشکرد و باسى لە پڕۆسەى چەکدانانى پەکەکە و هەنگاوەکانى داهاتوو کرد.
لە وتارەکەدا، ئەردۆغان باسى لەوەکرد کە بەهۆى هەندێ هەڵەى حکومەت، چالاکییە “تیرۆریستییەکان”ـى زیاد کردووە، کە مەبەست لێى چالاکییەکانى پەکەکەیە.
لەبارەى هەنگاوەکانى داهاتووش، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند: بۆ بەڕێوەبردنی لایەنە یاساییەکانی ئەم قۆناغە نوێیە، کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان پێکدەهێنرێت کە لە هاوپەیمانیی جمهوور (ئاک پارتی و مەهەپە) و نوێنەرانی دەم پارتی پێکدێن.
“سوپاس بۆ حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە پشتیوانیی کارەکانیان کردین”، ئەردۆغان واى وت.
کورتەیەک لە وتارەکەى ئەردۆغان:
- 47 ساڵ لەمەوبەر پەکەکە یەکەم چالاکى”تیرۆریستى” خۆیان ئەنجامدا.
- لەو ماوەیەدا، نزیک بە 10 هەزار سەرباز لە رووبەڕووبوونەوەى پەکەکە کوژراون.
- نزیکەى 50 هەزار هاوڵاتى گیانیان لەدەستداوە.
- هەندێک لە سیاسەتە هەڵەکانى حکومەت چالاکى “تیرۆریستى”زیاتر کرد.
- رێگریکردن لە بەکوردى قسەکردن تیرۆرى زیاد کرد.
- لەڕووى ئابورییەوە دوو ترلیۆن دۆلار زیان بە تورکیا گەیشتووە.
- خەریکە “رێکخراوى تیرۆر” کۆتایى دێت و خۆى هەڵوەشاندەوە.
- لە دوێنێوە بەڵاى تیرۆر چووەتە قۆناغى کۆتایى.
- ئەوەى بیکەم بۆ تورکیا و میللەتى خۆم و ئازادى میللەتەکەم دەیکەم.
- باخچەلى لە تورکیایەکى “بێ تیرۆر ” هاوبەشى ئێمەیە.
- تورک و کورد و عەرەب بە گشتى 86 ملیۆن قازانج دەکات لە “تورکیایەکى بێ تیرۆر”.
- لاپەڕەیەکى نوێ کراوەتەوە و کۆتایى بە خوێنڕشتن دێت.
- دوو دڵ مەبن و مەترسن، ئاهەنگ بگێڕن و خۆشى دەرببڕن.
- مێژوو خۆى دووربارە دەکاتەوە و کورد و تورک یەکترى لە ئامێز دەگرن.
- تورک، عەرەب و کورد بەکەوە سەردەکەون.
- نانێکمان هەبێت دەیکەین بە سێ پارچە پێکەوە دەیخۆین.
- وەک ئاکپارتى و مەهەپە، لەگەڵ شاندى دەم پارتى پێکەوە کار لەسەر ئەم پرسە دەکەین.
- پەرلەمان کار لەسەر گۆڕینى یاساکان دەکات.
- پرسى کورد لە سوریا و عێراق، پرسى ئێمەیە.
- سرى سوڕەیا ئۆندەر رۆڵێکى گەورەى هەبوو لە پرۆسەکەدا.
- سوپاسى هاوکارى و هاودەنگى هەرێمى کوردستان دەکەم.