زیانی بە ئاژەڵ و باڵندەكانيش گەیاندووه
ئاگرەكەی قەرەداغ تەندروستی دوو كارمەندی تێكداوە
964+
محەمەد فاتیح
ئاگرەكەی سنوری قەرەداغ كە لە چەند رۆژی رابردوو هەڵگیرسا و ئێستا کۆنتڕۆڵ کراوە، زیانێکی زۆرى بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و چەندین دۆنم لە دارستان و پاوان سووتاون، چەندین جۆر لە ئاژەڵ و باڵندەش زیانیان پێگەیشتووە و لانەیان لێ تێکچووە .
دوای ئەوەی له 7.7.2025 ئاگرێک لە بەرزاییەکانی شاخی سەگرمە بە رووکاری گوندی جافەران لە ناو رووبەرێکی فراوانی دارستانی چڕدا کەوتەوە دەستبەجێ هێزێکی تەواوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، بنکە و خاڵەکانیان، دەستیان کرد بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، هاوکات هێزی پشتیوانی لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور و بنکەکانی مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە و شۆڕش لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ، هەروەها بەشێک لە تیمی فڕۆکەوانی و هێزە ئەمنییەکان و دانیشتووانی سنوورەکە هاوکار و پشتیوانی هێزەکان بوون .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “بەهۆی سەختیی سنوورەکە چەند جارێک ئاگرەکە دوای کوژاندنەوەی سەری هەڵدەدایەوە و بە درێژایی چەند رۆژ تەواوی کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە خاڵ و بنکەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، دوو کارمەنديشمان بەهۆی دووکەڵ و ماندووبوونەوە باری تەندروستیان تێکچوو، دواتر چارەسەریان وەرگرت”.
وتیشیان، ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستی پێکردووە، بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە و مەزندە دەکرێت نزیکەی 320 دۆنم لە پوش و دارستان و چەند رەز و باخێکی هاوڵاتیيان سووتابن”.
شەهیدانى ژینگە
لە شوێنی خۆڵەمێشی ئاگرەکە؛ هەڵەبجە هەزاران نەمام و تۆوی بەڕوو دەچێنێتەوە
"لهشوێنى خۆتهوه دەست پێبکە"
هەفتەی چوارەم و کۆتایی ههڵمهتى "زاگرۆسانە" بهڕێوهدهچێت
چەند فڕۆکەیەکی تورکیا بەشداریی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن