لە هەولێر

فرۆشتنی بوکەڵەی لابوبو قەدەغە کرا

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

ئەو بوکەڵەیەی ماوەیەکە بووەتە ترێند و گەنجان لە هەموو دنیا بە کوردستانیشەوە بەتایبەت کچان دەیکڕن و دەیکەن بە جانتا یان جلەکانیانەوە، چیتر قەدەغەکراوە و کەسیش بۆی نییە بیرۆشێت.

بوکەڵەی لابوبو قەدەغەکرا و هەر کەسێک بیفرۆشێت رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە چوار هەزار بوکەڵە دەستی بەسەرداگیراوە.

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بە 964ی وت، ماوەی دوو رۆژە هەڵمەتێکی چڕیان دەستپێکردووە بۆ دەست بەسەرداگرتنی بوکەڵەی لابوبو و تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار بوکەڵە دەستی بەسەرداگیراوە و هەر کەسێکیش بیفرۆشێت تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

وتیشی، لە رێگای 964ـەوە ئەوەش دەڵێین با ئەو دوکاندارەی کە بووکەڵەیان هەیە بیبەنەوە ئەو شوێنەی لێیان کڕیوە چونکە ئیجرائاتەکان زۆر تووندن و هەرچی دەستی بەسەردابگرین لەناوی دەبەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆشتنی ئەو بوکەڵەیە بەو شێوازەی کە بەجارێک دەبێت چەند دانەیەک بکڕی بۆ ئەوەی رەنگ و شێوەی دڵخوازی خۆت بۆ دەرچێت، دەبێتە فێڵکردن و چەواشەکاری، باوک و دایک هەیە چەند دانەیەکیان بەجارێک کڕیوە بۆ منداڵەکانیان ئەمەش زیان گەیاندنە بە خۆیان، بۆیە بڕیاریانداوە قەدەغەی بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 لە یارییەکی منداڵانەوە بۆ سامانێکی خەیاڵی

 لە یارییەکی منداڵانەوە بۆ سامانێکی خەیاڵی