دەبوایە بەم نزیکانە هاوسەرگیری بکات
لە تۆپزاوە کارەباچییەک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 لە گوندی تۆپزاوەی سەر بە ناحیەی یایچی پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ کە پیشەی کارەباچیە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا.
سامی تەها، شایەتحاڵ و دراوسێى ماڵی ئەو گەنجە بە 964ـی وت، مەحمود یونس دانیشتوی گوندی جەدیدەی سەر بە ناحیەی تازەیە و ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی پیشەی کارەباچێتی ماڵانە، ئەمڕۆ لەسەرکار بووە لە گوندی تۆپزاوە بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەستداوه.
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادى کەرکوک کرا.
وتیشی “مەحمود بەنیازبوو بەم نزیکانە هاوسەرگیری ئەنجام بدات ، بەڵام بەداخەوە نەگەیشت بە ئاواتەکەی”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن