"خاڵە لاوازەکان دەدۆزێتەوە"

بۆ پاراستنی زانیاریی کەسی سوود لە زیرەکی دەستکرد وەرگیرا


دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە زانکۆی سلێمانی، بە سیستمی زیرەکی دەستکرد پڕۆگرامێک دروست کراوە، تایبەت بە بواری سایبەر سکیورتی و ناوچەی پارێزراو لە ئینتەرنێت، ئەوەش بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

زانکۆکە ئەمە بە داهێنانی خۆی دەزانێ و دەڵێ کارەکانیان لە داهێنانی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی ناوەندە جیهانییەکانە.

دکتۆر ئاڵا بەرزنجی، پسپۆڕی بوارەکەیە و مامۆستای زانکۆی سلێمانییە ئەو بە 964ی وت، سیستمێکی زیرەکی دەستکردیان دروست کردووە، لە بواری سایبەر سکیورتیدا و کەموکوڕیی و خاڵە لاوازەکانی ناو ئینتەرنێت دیاری دەکات، وە سیستمەکە دەموچاوی مرۆڤ دەناسێتەوە و پێش لە هاککردنی دەگرێ.

ئەو مامۆستایە باسی لەوەکرد، ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستاندا لە ئاستی پێوەرە جیهانییەکاندایە و پارێزراوە، بەڵام دەبێت هاوڵاتی هۆشیار بێت، کاتێک لینکی بۆ دێت، سەرچاوەی لینکەکە بزانێ دواتر بیکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا