"لە سنووری پیشەیی ده‌ربچن سزاده‌درێن"
داواكاری گشتی دهۆك هۆشداری بە ميدياكار و رۆژنامەنوسان دا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆك، هۆشداری بە میدیاكاران و رۆژنامەنوسان دا كە لە سنوری پیشەیی خۆیان دەرنەچن، بەپێچەوانە رێكاری یاسایی‌یان له‌به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر.
فەرمانگەكه، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەڕەی تایبەتی فەیسبوكه‌كه‌یدا ئه‌م هۆشدارییه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانى سنوورى پارێزگاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و دەڵێت “هەر كەناڵ و راگەیاندكار و رۆژنامەوانێك لە سنوری پیشەیی خۆی دەربچێت، رێكاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر”.
ئه‌م هۆشدارییه‌ى داواكارى گشتى دهۆك دواى ئه‌وه دێت، كە لە دوێنیوە شەڕ و ئاڵۆزى لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و كەسایەتیەكی عەشیرەتی هەركی لە قەزای خەبات دروستبووه و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
داواكاری گشتى هه‌رێم 4576 داواى تۆمار كردووه