کارگەیەک ئاگریگرت؛ دوو کارمەند برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان – وێنە؛ قایمقامیەتی پشدەر
دوو ئۆتۆمبێلیش بوونە سووتوو
کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگریگرت و دوو کارمەند بریندار بوون
964+
شۆڕش قادری
کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرت و بەهۆیەوە دوو کارمەندی کارگەکە بریندار بوون و دوو ئۆتۆمبێلی وەکیلەکانی دابەشکردنی غازیش سووتان.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای پشدەر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی کارگەکە سووتاون و برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
جگە لەوەش دوو ئۆتۆمبێلی وەکیلەکانی دابەشکردنی غاز سووتاون و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە.
ئاماژە بەوەش کراوة، سەرەتا ئاگرەکە لە سەکۆی تێکردنی غازی کارگەکە سەریهەڵداوە و دواتر پەرەی سەندووە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.