ئیقبال نەعیم ژنە هونەرمەندی عێراقی گیانی لەدەست دا
لە فێستیڤاڵی هەولێر دادوەر بوو
ئیقبال نەعیم ژنە هونەرمەندی عێراقی گیانی لەدەست دا
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژنە هونەرمەند و شانۆكاری عێراقی و مامۆستای زانكۆ ئیقبال نەعیم بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا
جیلی ئاڵتوونی ئەم ئەكتەر و هونەرمەندە عێراقییە دەناسن و لە دراما تەلەڤزیۆنییەكان بینیویانە، كە ئەمڕۆ لە تەمەنی 67 ساڵی گیانی سپارد.
ئیقبال نەعیم، كە دكتۆرای هەبوو، چەند جارێك سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە فێستێڤاڵی شەشەمی شانۆی هەولێریش ئەندامی لیژنەی دادوەری بوو لە 2019.
سەندیكای هونەرمەندانی عێراق هەواڵەكەی راگەیاند و پرسەوسەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی كەسوكاری هونەرمەندەكە كرد.
ئیقبال نەعیم براوەی دەیان خەڵاتە وەك ئەكتەر و لە چەندین شانۆ و دراما و هەروەها چەند فیلمێكی سینەمایی رۆڵی بینیوە، دیارترینیان فیلمەكانی “حب في بغداد و ستة على ستة”.