بۆ سیانەکردن و پاککردنەوە

ئەمشەو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

شۆڕش قادری

شۆفێرانی سلێمانی ئاگادار بن، ئەمشەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت، بەمەبەستی سیانەکردن و پاککردنەوەی تونێلەکە.

سەرۆکایەتى شارەوانى سیتەک لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 10ـی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 6ـی بەیانی سبەی چوارشەممە، رێڕەوی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کارە بە مەبەستى سیانەکردن و پاککردنەوەى تونێلى پێشڕەو ئەنجام دەدرێت.

شارەوانى سیتەک راشیگەیاندووە، داخستنى تونێلەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ رەخساندنى ریگایەکى سەلامەت و دوور لە مەترسى هاتوچۆ بۆ شۆفێران و گەشتیارانى سلێمانى و ناوچەى شارباژێڕ.