"لەمساڵدا 7300 کۆچبەر چوونەتە یۆنان"

لە سێ رۆژدا زیاتر لە 750 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە دوورگەکانی یۆنان

964+

شۆڕش قادری

لێشاوی کۆچبەران بۆ دوورگەکانی یۆنان رووی لەزیادبوون کردووە و تەنیا لە سێ رۆژدا زیاتر لە 750 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت، “بەپێی زانیارییەکانمان دوێنێ دووشەممە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان نزیکەی 230 کۆچبەریان لە دوو بەلەمدا لە دوورگەی گاڤدۆس لە باشووری ئەو وڵاتە رزگار کردووە و هەموویان گواستوونەتەوە بۆ بەندەری پالیۆچۆرا لە باشووری کریت، رۆژی یەکشەممەش 96 کۆچبەری دیکە لەناو دوو بەلەمدا لە نزیک کریت رزگار کراون و ئەوانیش گوازراونەتەوە بۆ هەمان دوورگە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لەو ژمارەیە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە رۆژی هەینییەوە لە پێنج ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا زیاتر لە 430 کۆچبەریان لە دوورگەکانی باشووری گاڤدۆس و کریت رزگار کردووە.

بە قسەی ماردین حەمید زیاتر لە ساڵێکە لێشاوی کۆچبەران کە زۆربەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقان، روویان لە دوورگەکانی گاڤدۆس و کریتـی یۆنان کردووە.

بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، حەوت هەزار و 300 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە ئەو دوو دورگەیە، لەکاتێکدا لە تەواوی ساڵی 2024دا، چوار هەزار و 935 کۆچبەر چوونەتە ئەو دوو شوێنە لە یۆنان.

نزیکەی 30 کۆچبەر بە ماڵ و منداڵەوە لە دورگەیەکی یۆنان گی...

نزیکەی 30 کۆچبەر بە ماڵ و منداڵەوە لە دورگەیەکی یۆنان گیریانخواردووە

چوونی کۆچبەران بەرەو دوورگەکانی یۆنان رووی لەزیادبوون...

چوونی کۆچبەران بەرەو دوورگەکانی یۆنان رووی لەزیادبوون کردووە