تاقیگەیەکی بەرهەمهێنانی دەرمان. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
یەکێتى ئەوروپا رێگەی داوە
لەمەودوا عێراق خۆی دەرمانى شێرپەنجە دروست دەکات
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی عێراق رەزامەندی لە وڵاتانى یەکێتیی ئەوروپا وەرگرت بۆ دروستکردنی دەرمانى شێرپەنجە، راشیگەیاند، هەوڵدەدەن لە دەرماندا بگەنە خۆبژێنی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7.7.2025 سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق، بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى راگەیاند، رەزامەندى تەواویان لە وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا وەرگرتووە، بۆ دروستکردنى چارەسەرى پێشکەوتوو بۆ نەخۆشى شێرپەنجە، لەمەودوا خۆیان دەرمانەکە دروستدەکەن و چیتر پێویست بە کڕینی ناکات ئەگەر بگەنە خۆبژێنی.
سەیف بەدر، راشیگەیاندووە، حکومەتى عێراق لە هەوڵدایە ژمارەی کارگە حکومی و تایبەتەکانی دەرمان لە هەشت کارگەوە بگەیەنێتە 40 دانە و کار بۆ بۆ پەرەپێدانى کارگە کۆنەکانیش دەکەن.
جۆرەکانی دەرمانی شێرپەنجە یەکێکن لە چارەسەرە گرانەکان و بەردەوام بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی گلەیی ئەوە دەکەن کە بڕی پێویستیان بۆ دابینناکرێت، بەشێک لە هاوڵاتیانیش توانای کڕینی ئەو دەرمانانەیان نییە.