بەهۆی رەشەباوە کارەبای چەند گەڕەکێک بڕابوو

کێشەی کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی چارەسەر کرا

964+

شۆڕش قادری

پێدانی کارەبای نیشتمانی بەو گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی بووەوە کە بەهۆی رەشەباوە کارەبایان بڕابوو.

رەشەبا چەند گەڕەکێکی بێ کارەبا کرد

رەشەبا چەند گەڕەکێکی بێ کارەبا کرد

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، لەئێستادا کارەبای ئەو فیدەرانەی بەهۆی رەشەباکەی دوێنێ شەوەوە زیانیان پێگەیشتبوو، ئاسایی بووەتەوە و کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی داتاكانیان بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە شەوی رابردووەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لە ناو شار (19) فیدەری كارەبا و لە دەرەوەی شاریش (6) فیدەر كێشەیان بۆ دروست بوو.

سیروان محەمەد وتیشی، هەموو ئەو گەڕەك و ناوچانەی كارەبایان بڕابوو، لە ئێستادا کێشەیان نەماوە و کارەبایان ئاسایی بووەتەوە.

ئەم بەیانییە هیچ شوێنێکی سلێمانی کارەبای نیشتیمانی نی...

ئەم بەیانییە هیچ شوێنێکی سلێمانی کارەبای نیشتیمانی نییە

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێر...

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێری