له شوێنى گشتى ئاژه‌ڵیان به‌خێوكردووه
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر 20 هاوڵاتی له هه‌ریر دایه دادگا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى یاساییان له قه‌زاى هه‌ریر ئاماده‌بووه بۆ تۆماركردنى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر 20 هاوڵاتی كه سه‌رپێچیان له رێنماییه‌كانى ژینگه كردووه و ئاژه‌ڵیان له شوێنه گشتییه‌كان به‌خێوكردووه.
پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2024 رێنمایی تایبەت بە پۆلێنی پڕۆژەکان و رەزامەندی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان لە یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008ـى یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، سكاڵاكه‌یان تۆماركردووه.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى یاساییان له‌بنكه‌ى پۆلیسی هه‌ریر سكاڵاكه‌یان تۆماركردووه و دواتریش چوونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه.
وتیشی “ئه‌م 20 هاوڵاتییه هەڵسابوون بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەناو سنوری شارەوانی هەریر و به‌هۆیه‌وه دانیشتوانی دەوروبەری قه‌زاكه‌یان هەراسانکردووه، ئه‌مه‌ش سەرپێچیكردنه بۆسه‌ر رێنماییه ژینگەییه‌كان”.
سه‌باره‌ت به سزادانى ئه‌م 20 كه‌سه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر سزاكهان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت له‌هه‌ندێك حاڵه‌ت جگه له سزاى پێبژاردن سزاى به‌ندكردنیش به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌سه‌پێندرێت.