قوتابیان لەکاتى تاقیکردنەوە
بۆ تاقیکردنەوەى خولى دووەم
وەزارەتى پەروەردە پێنج نمرە دەدات بە قوتابیانى پۆلى 9ـى بنەڕەتى
وریا فەتاح
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرەی یارمەتی بۆ ئەو قوتابییانەی پۆلی نۆی بنەڕەتی کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا کردووە.
بەپێی ئەو فەرمانە وەزارییە کە بە ژمارە 197لە رێکەوتی 7.7.2025 دەرچووە و واژۆی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، هاتووە: “لەبەر رەوشی گشتیی، بڕیارماندا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.”
ئەم بڕیارە بە مەبەستی یارمەتیدانی قوتابییان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی گشتی دەرکراوە، تاوەکو دەرفەتێکی باشتر بۆ ئەو قوتابییانە بڕەخسێت کە پێویستییان بە نمرەی کەمە بۆ دەرچوون و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
فەرمانەکە ئاراستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، لەوانە نووسینگەی وەزیر، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.
