بیرۆکە بخەڕوو و ئیشى لەسەر بکە

لە 964؛ هاوڵاتی دەکەین بە پەیامنێر

عەبدولعەزیز- خالندى

ئەگەر تۆ پەیامنێرى 964 بیت کار لەسەر چى دەکەیت؟

ئەمە پرسیارى پەیامنێرى 964ـە و لە هاوڵاتیانى دەکات، ئامانج لێى ئەوەیە بیرۆکە و گرنگیپێدانى خەڵک بکات بە بابەتى هەواڵ و بەدواداچوون و کە هەر خودى ئەو هاوڵاتییەى بیرۆکەکە دەخاتەڕوو، دەتوانێت ببێت بە پەیامنێر و بەدواداچوون بکات.

لەناو بازاڕى هەولێر، پەیامنێرى 964 ئەو پرسیارەى لەچەند کەسێک کرد، یەکێکیان دەڵێت ،”بیرم لێنەکردووەتەوە ببم بە پەیامنێر”، یەکێکى تر دەڵێت،”ناتوانم و نامەوێت”، بەڵام هاوڵاتییەک بیرۆکەیەکى خستەڕوو و هەر خۆیشى بوو بە پەیامنێر و بەدواداچوونى بۆکرد.

بیرۆکەى ئەو هاوڵاتییە ئەوەبوو، بۆچى ئێستا بابەتى رێزگرتنى لە نێوان تاکەکانى کۆمەڵگەدا کەم بووەتەوە، هەر خۆیشى بە مایکى 964ـەوە وەک پەیامنێر چووە لاى هاوڵاتیان و پرسیارى لێکردن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح