دیمه‌نێك له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى پێنج سه‌ربازه خنكاوهكهى توركیا... وێنه: یه‌نى شه‌فه‌ق.
به‌دواى ته‌رمى ئه‌فسه‌رێكدا گه‌ڕاون
پێنج سەربازى توركیا بەهۆی گازی میتانی له ئه‌شكه‌وتێكی هه‌رێمى كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی بەرگری تورکیا، گیان لەدەستدانی پێنج سەرباز و برینداربوونی ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى سه‌ربازى ئاشكرا كرد، كه ده‌ڵێت، بەهۆی گازی میتانەوە ژەهراویبوونه و له ئه‌شكه‌وتێكی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ى یه‌نى شه‌فه‌قی توركیا به پشت به‌ستن به راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6.7.2025 بڵاویكرده‌وه، لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی هه‌رێمی کوردستان، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر گردێک بە بەرزی 852 مەتر، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ – لۆک) 19 سەرباز بەر گازی میتان کەوتوون و پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ئەشکەوتە پێشوتر لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنه‌كه وەک نەخۆشخانە لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە بەکارهێنراوە، به‌ڵام له‌كاتى هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ئاشكه‌وته‌كه رووداوەکە روویداوە.
وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌نى شه‌فه‌ق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێزه‌ى ویستویه‌تى ئه‌شكه‌وته‌كه بپشكنێت 19 سه‌رباز بوونه ، به‌ڵام بەهۆی بوونى گازی میتانی پێن له‌و سه‌ربازانه ژەهراوی بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی بەیاننامەیەکی وەزارەت به‌رگرى توركیا، گه‌ڕان و پشكنینى ئه‌شكه‌وته‌كه بۆئه‌وه بووه كه ته‌رمى نەقیبی یەکەمی هێزی پیادە نوری مێلیح بۆزکورت بدۆزنه‌وه كه پێشتر له 28.5.2022 له كرده‌یه‌كی سه‌ربازى گیانى له‌ده‌ستدابوو و ئه‌وكات نه‌تواندرا ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزرێته‌وه.