%97ـى كاره‌كانى ته‌واوكراوه
نه‌خۆشخانه 25 ته‌خته‌ییه‌كه‌ى قه‌زاى سیده‌كان له ته‌واوبووندایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خه‌ریكه، نه‌خۆشخانه 25 ته‌خته‌ییه‌كه‌ى قه‌زاى سیده‌كان له‌سنوروى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ته‌واوده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و زانیاریه فه‌رمیانه‌ى بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه له 97%ـى كاره‌كانى ته‌واوكراوه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تى هه‌رێم، نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان، تەنیا هەنگاوێکی بچووکى بۆ ته‌واوكردن ماوە و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه و هاوڵاتییانی سیدەکان و دەڤەری برادۆست لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەوتوو له‌رێگه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌وه سوود وەردەگرن.
بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌كه چوار ملیار و 800 ملیۆن دیانره، له‌سه‌ر رووبەرى 10 هه‌زار مەتری چوارگۆشە دروستكراوه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 25 ته‌ختى ده‌بێت.