“بە ٢٥ هەزار دینارە و ڕۆژانە نزیکەی ١٥٠ پشکنین ئەنجام دەدەن”
لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل پشکنینی کۆرۆنا دەکەیت و ئەنجامەکەی وەرناگریتەوە
میدیازان – شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
بە پێی ئەو زانیارییانەئ میدیازان لە سەرچاوەیەکی ناو دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل وەری گرتووە، هەرکەسێک لەو سنوورەوە بێتە ناو هەرێمەوە پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت، بەڵام ئەنجامەکان نادرێتەوە.
“کۆمپانیایە کارەکە دەکات، نە کەس دەزانێت ناوی چییە، نە کەس دەزانێت خاوەنەکەی کێیە” سەرچاوەکەی میدیازان وای وت.
ئەمیر عەلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە میدیازانی ڕاگەیاند، “فەحسی كۆرۆنا لە سنوری زاخۆ وەك خۆی بەردەوامە بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، رۆژانە فەحسەكان ئەنجامدەدرێن”.
“پشكنینی كرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە”
وتیشی”ئەنجامدانی فەحسی كۆرۆنا لە گومرگ نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیك هیچ پەیوەندیەكی بە ئێمەوە نییە و لە لایەن كۆمپانیایەكی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت و ئێمە تەنها رۆژانە ئاماری ئەنجامدانی فەحسەكان وەردەگرین، نە لە رووی جۆری فەحس و نە لە رووی نرخەوە هیچ پەیوەندیەكی بە ئێمەوە نییە”.
بە پێی وتەی ئەو سەرچاوەیە ك بە میدیازانی ڕاگەیاند، ڕۆژانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ پشکنین لەو دەروازەیە دەکرێت و بۆ هەریەکێکیان ٢٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.
” ڕۆژانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ پشکنین لەو دەروازەیە دەکرێت”
میدیازان زۆر هەوڵی دا بەرپرسانی ئیداریی دەروازەی گومرگیی ئیبراهیم خەلیل لەسەر پرسەکە وەربگرێت، بەڵام پەیوەندییەکانی سەرکەوتوو نەبوون.