دەروازەیەکی نێودەوڵەتییە و لە نەجەف و کەربەلا نزیکە

زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار کە مەرزی مێهرانەوە هاتوونەتە عێراق

964+

شۆڕش قادری

زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار کە مەرزی مێهرانەوە خۆیان گەیاندووەتە شارەکانی نەجەف و کەربەلا.

ئەحمەد کەرەمی پارێزگاری ئیلام بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، تەنیا لە سێ رۆژی رابردوودا 50 هەزار زیارەتکار بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی تاسوعا و عاشورا لە دەروازەی نێودەوڵەتی مێهرانەوە پەڕیونەتەوە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تا ئەمڕۆ 106 هەزار زیارەتکار لەو مەرزەوە گوزەریان کردووە و چوونەتە مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.

سبەی یەکشەممە 6.7.2025، 10ـی موحەڕەمە و ساڵانە بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە، هەزاران زیارەتکاری ئێرانی سەردانی شارەکانی کەرەبەلا و نەجەف دەکەن، بەهۆی نزیکی مەرزی مێهران لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا زۆرترین زیارەتکار پیایدا تێپەڕ دەبن.

هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهران گیریانخو...

هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهران گیریانخوارد