"بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ڤیەننا"

پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێشت

964+

شۆڕش قادری

تیمی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێشت و گەڕانەوە بارەگای خۆیان لە ڤیەننا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل تیمێکی پشکنەرانی ئاژانسەکە لە تارانی پایتەختی ئێران بوون، ئەمڕۆ هەینی 4.7.2025 دوای هێوربوونەوەی دۆخەکە ئێرانیان جێهێشتووە و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ڤیەننا.

هاوکات رافائێل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەختی لە گرنگی گفتوگۆی نێوان خۆیان و ئێران، لەسەر چۆنیەتی چاودێری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە کردووەتەوە و داوای کردووە بەزووترین کات دەستپێبکەنەوە.

پزیشکیان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانس...

پزیشکیان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 2.7.2025 مەسعود پزیشکیان پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پەسەند کرد و واژۆی لەسەر کرد.

هەفتەی رابردوو و دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاساکەی پەسەند کردبوو.

وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ كاری تێدا دەكرێت

وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ كاری تێدا دەكرێت

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون

ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی 1000 کەس کوژراون