"دەبێت پۆستی پارێزگارمان پێ بدرێت"
توركمانەكان داوای دووبارە پێکهێنانەوەی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک دەكەن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەرەی تورکمانی داوای پۆستە باڵاكانی پارێزگای كەركوك دەكەن و دان بەو لیژنەیەشدا نانێن، کە لە لایەن ئیدارەی کەرکوکەوە پێکهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پردێ و دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان و بە شێوەیەكی كاتیش خۆپیشاندانەكانیان راگرتووە.
یەکێک لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکە بە 964ـی وت، محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی دوابەدوای گەڕانەوەى لە تورکیا سەردانی خۆپیشاندەرانی کردووە و پێیانى وتووه، “ئێمە بە پۆستی بە ڕێوەبەری ناحیەی پردێ یاخود شارەوانی رازینین و چاومان لە پۆستی باڵاترە، كه پۆستی پارێزگار یان بە ڕێوەبەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکە یاخود بە ڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور یان بە ڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک”.
وتيشى، “بە هیچ شێوەیەک دان بەو لێژنەیەدا نانێين کە لە ئیدارەی کەرکوک پێکهێنراوە، بە بیانوی هاوسەنگی لەدابەشکردنی پۆستە ئیداریەکان و دان بە حکومەتی خۆجێیی کەرکوکدا نانێین و چارەسەری راستەقینە بۆ دۆخی ئێستاى شارەکە دووبارە پێکهێنانەوەی حکومەتی خۆجێیی کەرکوکە لەسەر بنەمای دادپەروەرانەی نیشتمانی”.
باسی لەوەشکردووە، “بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و کەوتنەخوارەوەی درۆن لە هەولێر و کەرکوک، بەو پێیەى پردێ کەوتۆتە نێوان هەردوولا بۆیه داوامانکرد بەشێوەیکی کاتی بۆ ئێستا کۆتايی بەخۆپیشاندانەکان بهێنن”.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح
