سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی: دەبێت مادەی ١٤٠ جێبەجێ بكرێت

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی لە كەركوك داوادەكات مادەی ١٤٠ جێبەجێ بكرێت ودەڵێت، “لە كوردستان هەموو مافەكانمان پارێزراوە”.

عیرفان كەركوكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی لە یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەیدا قسەی بۆ +964كرد و وتی، “داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین پابەند بێت بە جێبەجكردنی دەستور و ماددەی ١٤٠ وەك خۆی بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بە مافەكانی خۆیان بگەن”.

“توركمانەكان لە عێراقدا هیچ مافێكیان نییە، تەنانەت وەزیرێكیشمان نییە، بەڵام لە كوردستان هەست بە پاراستن و بە مافەكانیان دەكەین و داواش دەكەین دەستوری عێراق وەك خۆی جێبەجێ بكرێت”، عیرفان کەرکوکی وای وت.

پارتی گەلی توركمانی لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە تا ئێستا سێ سەرۆكی گۆڕیوە و سەرجەم بارەگاكانی لە كەركوك و پردێ و لەیلان لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستی بەسەردا گیراوە و تا ئێستا رادەستی حزبەكە نەكراوەتەوە.

964+ پەیوەندی کرد بە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ قسەیەك لەسەر ئەو بابەتە بكات.

عیرفان كەركوكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی