ئەندامێكی تیمی فریاگوزاری هەرێمی كوردستان لە باكوری كوردستان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئێستاش لێقەوماوەكان پێویستیان بە هاوكارییە
سبەی تیمی حكومەتی هەرێم دەست لە كارەكانی هەڵدەگرێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
حكومەتی توركیا بە تیمی فریاگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی وتووە، پێویستە سبەینێ دەست لە كارەكانتان هەڵگرن و كۆتایی بە هاوکارییەكانتان بێهنن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆتان.
تا ئێستا تیمەكە هاوكاری زیاتر لە دوو هەزار كەسی كردووە لە چوارچێوەی هاوكاری و هاوئاهەنگییەکاندا.
لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان كەمپینی هاوكاری بۆ لێقەوماوەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان كۆكرایەوە.
بەرهەم حەسەن ئەندامی تیمی فریاگوزاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توركیا بە تۆڕی 964وت: “لەسەر داوای حكومەتی توركیا دەستمان لە كارەكانمان هەڵگرت و سبەی هەموو پێداویستیەكانمان كۆدەكەینەوە، رۆژی .یەكشەممەش دەگەڕێینەوە هەرێمی كوردستان
وتیشی :” حكومەتی تورکیا بە سەرجەم تیمەكانی وڵاتانی بیانی وتووە دەبێت دەست لەكار هەڵگرن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆتان، بەشێكی زۆر لە تیمەكان گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان و تا ئێستاش دۆخی چەند شارێك خراپە، بەڵام داواكاریی حكومەتی تورکیایە”.
لەسەر داواكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی روودانی بوومەلەرزەكەوە تیمێكی 200 كەسیی هەرێمی كوردستان گەیشتنە توركیا و باكووری كوردستان بۆ ئەوەی هاوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكە بكەن.