خانووی پزیشکانیش دروست دەکرێت

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر نۆژەن دەکرێته‌وه‌

964+

محەمەد فاتیح

بەردی بناغەی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وەی ‌نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر دانرا و گوژمەی زياتر له دوو ملیار دينارى بۆ تەرخانكراوە.

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری، بە گوژمەی دوو ملیار و سێسه‌د ملیۆن دینار، بە ستانداردی بەرز نۆژەن دەکرێته‌وه‌.

“نۆژەکردنەوەی نەخۆشخانەكه‌  پێكهاتووه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ و دروستکردنی بەشەکانی هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێریی چڕی منداڵەکان و منداڵە ناکامەکان و قاوش و هۆڵەکانی لەدایکبوون، بۆ چارەسەری نەخۆشانی ئافرەتان و لەدایکبوون و نەخۆشییەکانی منداڵان و دروستکردنی خانووی پزیشکان”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3.7.2025 لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا بەردی بناغەی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وەی ‌نەخۆشخانەکە دانرا و بە تەواوكردنی پڕۆژەكە هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری سوودی لێ وەردەگرن، هەروەک لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە.