بەیەك سك چوار منداڵی بوو

964+
هێڤی دێوالی- دهۆك

ژنێكی تەمەن ٢٢ ساڵان لە دهۆك، بە یەك سك چوار منداڵی بوو، تەندروستیش دەڵێت دۆخی منداڵەكان زۆر باشە.

ئێوارەی ئەمرۆ ١٩ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆك ژنێكی ٢٢ ساڵان، بەیەك سك چوار منداڵی بوو.

دكتۆر رێژین سلێمان پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵبوون و ژنان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆك بە 964+ وت، “ئێوارەی ئەمرۆ ژنێكی تەمەن ٢٢ ساڵی دوو گیانیان هێناوەتە نەخۆشخانەكە و دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ كراوە، بۆیان دەركەوتووە چوار منداڵی هەیە و لە پاش نەشتەرگەریش هەر چوار منداڵەكە بە تەندروستییەكی باشەوە لەدایك بوون.

“منداڵەكان تەندروستیان زۆر باشە، دوای نەشتەرگەری پشكنینی تەواویان بۆ كراوە و كێشی هەریەكێكیان لە نێوان كیلۆیەك  بۆ كیلۆ و نیوێكدایە، تەندروستی دایكەكەش زۆر باشە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی منداڵبوون جێبهێڵێت”، دكتۆر رێژین سلێمان وای وت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964+، ئەمە یەكەمین حاڵه‌تی لەدایكبوونی چوار منداڵییە لە نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆك و تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی لەو شێوەیە رووینه‌داوه‌.