بێ کارەبایی و بێ موچەیی لە داواکارییەکانیانە
هاوڵاتیانی گوندێک رێگای نێوان تەقتەق و ناحیەی ئاشتیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخست
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
هاوڵاتیانى گوندێكى سه‌ر به قه‌زاى ته‌قته‌ق رێگاى سه‌ره‌كى به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌دا داخست و بۆ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك داواكاری ده‌خه‌نه روو.
ئه‌مشه‌و گوندی موخەڕەس كه ده‌كه‌وێته نێوان فه‌زاى ته‌قته‌ق و ناحیه‌ى ئاشتى رێگاكه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه داخراوه.
یه‌كێك له هاوڵاتیانى گونده‌كه به 964ـى وت، داخستنى رێگاكه ته‌نیا به‌ڕووى بارهه‌ڵگره‌كانه و ئۆتۆمبێلى بچووك كێشه‌ى له هاتوچۆكردن نابێت.
وتیشی “هۆكارى داخستنى رێگاكه بۆ دواکەوتنی موچە و کەمی کارەبا لە سنورەکەمانه”.
سه‌باره‌ت به داخستنى رێگاكه و داواكارى هاوڵاتیانى ئه‌م گونده، 964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئاسۆ مسته‌فا قایمقامی قه‌زاى ته‌قته‌ق كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.