زانكۆ: ده‌زگاكه‌ هەڵەکەى راستکرده‌وە

خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین هەڵەیەکی زانستی لە کتێبی نێوده‌وڵه‌تى دۆزییەوە


فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ خوێندكارێكیان توانیویه‌تى هه‌ڵه‌یه‌كی زانستى له‌یه‌كێك له‌ كتێبه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ زانستییه‌كان بدۆزێته‌وه‌ و ئه‌و ده‌زگایه‌ى كتێبه‌كه‌شی بڵاوكردبووه‌وه‌، هه‌ڵه‌كه‌ى راستكردووه‌ته‌وه‌ز
خوێندکاره‌كه‌ ناوى ژیوار حه‌سه‌ن خدر، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەرستارییه‌، هه‌ڵه‌ زانستیه‌كه‌شی له‌ چاپتەری 33ی کتێبی  Lewis‌s Medical-Surgical Nursing eleventh editio دەربارەی Fibric acid debriative کە ئاماژە بەوە دەکات کاریگەری نییە بەسەر خەستی LDL..
دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگای بڵاوکردنەوەی (Elsevier) کەکتێبەکە لەلایەن ئەو دەزگایە بڵاوی کراوەتەوە، و بەپشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەکی تری زانستی ئاست بەرز هەڵەکە راستکراوەتەوە.
زانكۆى راپه‌ڕین ده‌شڵێت، لەلایەن دەزگاکەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی خوێندکاره‌كه‌یان کراوە بۆ راستکردنەوەی زانیارییەکە، هەر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش  سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین و راگرایەتی کۆلێژی پەرستاری، سوپاس و پێزانینیان ئاراستە خوێندكاره‌كه‌ كردووه‌.