"تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە"

لە بەردەڕەش ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی کەوتەوە

964+

شۆڕش قادری

لە کەمپی گەویلانـی قەزای بەردەڕەش ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی گەویلان سەربە قەزای بەردەڕش، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی کەوتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئیبراهیم فەریق وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

دوای مانگێک ئاگرەکەی شاخی سەرێ سادە لە ئاکرێ کوژێندرای...

دوای مانگێک ئاگرەکەی شاخی سەرێ سادە لە ئاکرێ کوژێندرایەوە